پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌وی شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز به گوڕی 7.7 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له ناوچه‌یه‌کی سه‌ر که‌ناره‌کانی ڕۆژئاوای که‌نه‌دای دا، شه‌پـۆلێـکی سوومانی دروستبووه و ئێسـتا له باشوری ڕۆژئاوای که‌نه‌دا و دورگه‌کانی هاوایی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات.
هه‌ر له شه‌وێوه دانیشـتوان و گه‌شـتیاران له دورگه‌کانی هاوایی ئاگادارکراونه‌ته‌وه و داوایان لێـکراوه به‌ره‌و ناوچه به‌رزه‌کان بڕۆن و خۆیان له که‌ناره‌کان دوربخه‌نه‌وه.
نێڵ ئابه‌رکرۆمبی فه‌رمانڕه‌وای هاوایی باری ته‌نگه‌تاوی له سـتانه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و داوای گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشـوێنێـکی پـێویستی کرد بۆ پاراسـتنی گیانی هاوڵاتیان.
کاربه‌ده‌سـتان پـێشـبینی ده‌که‌ن سوونامیـیه‌که زیان به که‌ناره‌کانی هاوایی بگه‌یه‌نێت که ده‌که‌وێته ناوه‌ندی ئۆقیانوسی پاسیفیکه‌وه. مه‌زه‌نده ده‌که‌ن هه‌ندێـک شه‌پـۆلی سوونامیـیه‌که بگاته به‌رزایی 2 مه‌تر، به‌ڵام هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رزترین شه‌پـۆلی گه‌یشـتووه‌ته 1.5 مه‌تر و له که‌ناره‌کانی دورگه‌ی ماوی هاوایی داوه و زیانی گه‌وره‌ی لێ‌نه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌نته‌ری چاودێری سوونامی ئۆقیانوسی پاسیفیک داوای کردووه کاری به په‌له بکرێن بۆ پاراسـتنی گیان و سه‌روه‌ت و سـامانی خه‌ڵـکی و ئاگاهی داوه که نابێت خه‌ڵـکی بۆ سه‌ر که‌ناره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌تا سوونامیـیه‌که ته‌واو ده‌بێت و ئاگادارده‌کرێنه‌وه.
بومه‌له‌زه به‌هێزه‌که‌ی دوێنێ له ڕۆژئاوای که‌نه‌دای دا له کاژمێر 8 ی شه‌و به کاتی خۆجێی بووه که ده‌کات 3 ی به‌یانی به کاتی جیهانی (گرنج) و له دوری 155 کیلۆمه‌تر له باشوری شـاری ماسیتی سـتانی برتش کۆلۆمبیا بووه و له قوڵایی نزیکه‌ی 5 کیلۆمه‌تر. هیچ زیانی گیانی و ماڵی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه.