سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسی له‌ناوبردنی تێرۆریزمدا سه‌ردانی عێراق ده‌کات.
له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌شیدا وه‌ها بڕیاره مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆک و سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا کۆببێته‌وه.
دکتۆر له‌تیف موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوانینی جیاوازی هه‌یه له‌سه‌ر تێرۆریزم و ده‌شخوازێت وڵاتانی تر بخاته ئه‌و به‌ره‌یه‌ی خۆیه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری عێراقدا، دکتۆر له‌تیف ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌ک، عێراقیه‌کان و ئێرانیه‌کانیش بۆخۆیان دان به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران‌دا ده‌نێن، به‌ڵام ده‌شڵێت پێویسته لایه‌نه عێراقیه‌کان لۆمه بکرێن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ به‌هۆی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی بۆ ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ڕه‌خساندویانه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: