له‌شکری سوریا په‌یمانی ئاگربه‌ستی داوه له چوار ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا.
پێشتر له‌خزه‌ر براهیمی، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب گوتوویه‌تی حکومه‌تی سوریا و هه‌ندێکیش له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د قایل بوون به ڕاگرتنی شه‌ڕ هاوکاتی جه‌ژنی قوربان.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت ڕژیمی سوریا له‌ژێر فشاره‌کانی له‌خزه‌ر براهیمی و ڕوسیا و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌و ئاگربه‌سته قایل بووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆپزسیۆنی کوردی له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی چه‌کدا نیه، به‌ڵام دروستیشه که هێزه چه‌کداریه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا سه‌رکردایه‌تیه‌کی هاوبه‌شیان نییه، بۆیه ئه‌مه‌ش گومانێکی تر ده‌هێنێته ئاراوه که له‌وانه‌یه شه‌ڕ ڕانه‌گیرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: