شانده سیاسیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌غداوه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌دا کرد، بۆ باسکردنی به‌ره‌نجامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌کانی شانده‌که له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م شانده سیاسیه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی دیالۆگێکی به‌رفراوانی بابه‌تیانه بووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق که هه‌روادێ و ئاڵۆزتر و قوڵتر ده‌بێته‌وه.
سکرتێری گشتی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان که یه‌کێک بووه له ئه‌ندامانی شانده‌که ده‌ڵێت بۆ ساڵێک زیاتره گرژیه‌کی زۆر بووه‌ته سیمای په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی سیاسی هه‌رێم بۆ شکاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که بوو و ده‌شڵێت بێگومان هه‌نگاوێکی گرنگ و باشیش بووه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی توانرا تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش بێته ئاراوه.
موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت قه‌یرانی عێراق هه‌ر ته‌نها قه‌یرانی نێوان کورد و به‌غدا نییه که پێویسته کاری له‌سه‌ر بکرێت چونکه کێشه‌کانی وڵاته‌که هی هه‌موو لایه‌نه‌کانه و ته‌نانه‌ت له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیشدا هه‌ست به‌وه‌ش ده‌کرا لایه‌نه شیعه‌کانیش گرفتیان له‌ناو خۆیاندا هه‌یه، وه‌ک چۆن سوننه‌کانیش هه‌یانه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی ئایا ده‌توانرێت ده‌ستور بکرێته سه‌رچاوه و بنچینه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی عێراق یان دیسانه‌وه پێویسته پشت به ڕێکه‌وتنی سیاسی ببه‌سترێت؟ موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سکرتێری گشتی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات ده‌ستوریش ناتوانێت هه‌موو دید و بۆچونه‌کان یه‌کبخات ، و هیچ لایه‌نێکیش کار به ده‌ستور ناکات له‌به‌رئه‌وه زیاتر ڕێکه‌وتنه سیاسیه‌کان ڕۆڵ ده‌بینێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: