نه‌ک هه‌ر ته‌نها لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی لوبنان به‌ڵکو سه‌رۆکی لوبنانیش ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی و کوژرانه‌که‌ی کۆلۆنێل وسام ئه‌لحه‌سه‌ن ی به هه‌وڵێک داناوه بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی لوبنان.
ئه‌حمه‌د عیزه‌دین، ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌نوار له لوبنان ده‌ڵێت مه‌ڕاسیمه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆ به‌خاکسپاردنی سه‌رۆکی به‌شی زانیاریه‌کان له هێزی ئاسایشی لوبنان له ژینگه‌یه‌کی پڕ له ئاڵۆزی تایفه‌گه‌راییدا به‌ڕێوه چوو، هه‌ربۆیه‌شه داوایده‌ست له‌کارکێسانه‌وه‌ی حکومه‌تی لوبنان ده‌کرا چونکه خۆپیشانده‌ران کۆژرانه‌که‌ی (کۆلۆنێڵ وسام)یان ڕێک له ئه‌ستۆی سه‌رۆکی حکومه‌ت ناوه.
ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئه‌حمه‌د عیزه‌دین ده‌ڵێت له ئێستادا ژماره‌یه‌ک هه‌وڵ هه‌ن بۆ هێور کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که، به تایبه‌تیش ئه‌و هه‌وڵانه خراونه‌ته خانه‌یه‌که‌وه وه‌ک ڕێگه گرتن لێی ده‌ڕوانرێت له‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا ببێته ئه‌و ئاگره‌ی له لوبناندا زه‌مینه‌ی بۆ خۆشده‌کرێت، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌م هه‌وڵانه ڕووبه‌ڕووی گه‌لێک ته‌گه‌ره ده‌بنه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د عیزه‌دین، ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌نوار، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: