شاندێکی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه بۆ کۆبوونه‌وه کردن و وتووێژکردن له‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی عێراق و به‌تایبه‌تیش کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هێشتا زووه قسه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری جاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بکرێت، به‌ڵام ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رکردن هه‌ر ته‌نها به دیالۆگ ده‌بێت و ئه‌و شانده سیاسیه‌ش که ئێستا له به‌غدان بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی دیالۆگه و ده‌شڵێت ئه‌و کێسانه وه‌ک سه‌رۆکی شانده‌که ئاماژه‌ی پێکردووه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ته‌واوی سیسته‌می سیاسی عێراق و به ته‌واوی عێراقیشه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر فوئاد حوسه‌ین ده‌شڵێت ژماره‌یه‌ک بنچینه هه‌ن بۆ ئه‌م دیالۆگه له‌وانه ڕاگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌ی که له ئارادایه و دووه‌میش کاتێک له به‌غدا باس له ده‌ستور ده‌کرێت و لێره‌ش باس له ده‌ستور و ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر ده‌کرێت و پێویسته لێکتێگه‌یشتن هه‌بێت له‌و دید و بۆچوونانه‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: