ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی شـانشینی ئوردن ده‌ڵێن ده‌زگای زانیاری وڵاته‌که‌یان توانیویه‌تی پـیلانێـکی تێرۆرسـتی پـوچه‌ڵبکاته‌وه که تیایدا ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته‌که کرابووه ئامانج. ده‌شڵێن پـیلانه‌که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسـتـیه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ دانرابوو که بیر و ڕێبازیان په‌یوه‌ندی به ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی په‌ترای ده‌وڵه‌تی ئوردن ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه‌که بریتیـیه له 11 که‌س و پـیلانه‌که‌یان ناونابوو " کرده‌وه‌ی دووه‌می 9 ی یازده"، واته ئه‌وه‌ی یه‌که‌م مه‌به‌سـتیان ئه‌و هێرشانه‌بوو که له 9 ی مانگی یازده‌ی 2005 کرانه سه‌ر سێ ئوتێلی عه‌مانی پایته‌خت و بوونه مایه‌ی کوژرانی 57 که‌س و برینداربوونی 115 که‌سی دیکه .
ئاژانسه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد کۆمه‌ڵه‌که له مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵه‌وه ده‌سـتیان کردووه بۆ دانانی پـیلانه‌کانیان. ده‌شڵێت به نیازبوون به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و خومپاره و چه‌کی دیکه هێرش بکه‌نه سه‌ر چه‌ند بازاڕێـک و چه‌ند شوێنێـکی هه‌ستیار و هه‌روه‌ها سه‌ر دیـپـلۆماتان و که‌سانی بیانی له وڵاته‌که‌دا.