شه‌ممه ڕاسپێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ ئاشتی له سوریا به‌رده‌وام بوو له هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاگر به‌ستێک له کاتی جێژنی قورباندا.
حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان نێردراوی ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌غزه‌ر براهیمی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات گرنگ و به‌به‌رهه‌م بوو
براهیمی له هه‌وڵی ئاگر به‌ستێکدایه بۆ چوار ڕۆژی جه‌ژنی قوربان که له 26ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌کات.
سیروان حاجی به‌رکۆ ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای کاروباری سوریا ده‌ڵێت له‌و بڕوایه دانیه ئه‌و ئاگر به‌سته ئه‌گه‌ر هاته دی بۆ ماوه‌ی درێژ ده‌م به‌رده‌وام بێت. ئه‌و له وڵام ئه‌و پرسیاره که ئایا هیچ مکانیزم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخرێته سه‌ر هه‌ردولا تا مل بۆ ئاگربه‌ست بده‌ن ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ردوو لا ،چ ڕژێمی سوریا و چ له‌شکری ئازادی سوریا، ئاماده‌نین شه‌ڕ ڕاگرن چونکه له کاتی هه‌وڵه‌کانی کۆفی عه‌نان(ڕاسپێردراوی پێشوو) ئه‌وکاره‌یان نه‌کرد.