بریار وایه شاندێک به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر به‌رهه‌م سالح بۆ وت‌و وێژ کردن له‌سه‌ر گرفته‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ند سه‌ردانی به‌غدا بکات.
قادر عه‌زیز سکرتیری گشتی حیزبی ئاێنده‌ی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت چۆنی ئه‌و شانده بۆ به‌غدا باشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه ده‌بیت له ڕێگای دیالۆگ و دانیشتن وگه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستور چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و کێشانه‌ی که هه‌ن ته‌شه‌نه‌یان کردوون وباوه‌ر نوبوونیك له نێوان پێکهاته‌کانی عێراق به تاێبه‌ت له نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا درووست بوه وه ئه‌م کێشانه به ئاسانی به‌سه‌ردانێ شاندێک چاره‌سه‌ر ناکرێن چونکه له ساڵانی ڕابوردوودا ده‌یان شاند چووێنه.