حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان نێردراوی ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی لهغزهر براهیمی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات گرنگ و به‌به‌رهه‌م بوو.
ئاژانسی په‌یام و نوچه‌ی سانا ده‌ڵێت هه‌ردوو لایه‌ن باسی مه‌رج و به‌ندی ڕاگرتی توندوتیژییه‌کانیان کردووه که په‌یوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵدانی 19 مانگه‌ی دژ به حکومه‌ته‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بن بۆ دیالۆگێکی به‌رفراوان.
ئاژانسه‌که به‌تایبه‌تی باسی له ههلو مه‌رجه‌کان نه‌کردووه به‌ڵام بۆچوونی حکومه‌تی دووپات کردووه‌ته‌وه دژ به دهستێکهڵاو کردنی بێگانه له کێشه‌که‌دا.
بڕیاره نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی له ده‌می سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ سوریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د و ڕێبه‌رانی ئۆپۆزیشدا کۆببێته‌وه.
براهیمی له هه‌وڵی ئاگر بهستێکدایه بۆ چوار ڕۆژی جه‌ژنی قوربان که له 26ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌کات.