له باکوری ئه‌فغانسـتان بۆمبێـکی لاڕێ به پاسێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه که زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌کانی ژن و منداڵ بوون و بۆ شـایی ده‌چوون، له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 19 که‌س کوژراون و 18 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی ده‌وله‌ت ئابادی هه‌رێمی به‌لخ ڕوویدا. قوربانیـیه‌کان بۆ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی مه‌زار شه‌ریفی پایته‌ختی هه‌رێمه‌که گواسترانه‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی زۆر به توندی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد.
ئۆفیسێـکی نه‌وته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مانگی هه‌شت ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه زۆربه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی یاخیبووان له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مسـاڵدا ئه‌نجامیانداوه، هۆکاری پـێوه‌بوونی 80% ی ئه‌و ژن و منداڵانه بوون که بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕه‌کان. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له مانگی یه‌که‌وه بۆ مانگی شه‌ش 1145 هاوڵاتی سیڤیل له ئه‌فغانسـتاندا کوژراون.