ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سوریـیانه‌ی له وڵاته‌که‌یان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه هه‌ڵاتوون بۆ میسڕ گه‌یشتووه‌ته 150 هه‌زار که‌س، که ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی ڕابردوو به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیکردووه که ئه‌و ژماره‌یه له مانگی ڕابردوو 95 هه‌زار که‌س بوو.
محه‌مه‌د دهردیری به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی میسڕی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ ناو میسڕ ته‌نها 4 هه‌زار و 8 سه‌د سوری خۆیان له ئۆفیسه‌که‌یان له قاهیره ناونووسکردووه. ئه‌و داوای له میسڕ کرد که یارمه‌تی ئۆفیسه‌که‌یان بدات تا بتوانن به شێوه‌یه‌کی باش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باری نائاسای په‌نابه‌ره سوریـیه‌کاندا بکه‌ن.
کاربه‌ده‌ستێکی تری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه له قاهیره ڕایگه‌یاند وڵاتانی دراوسێی سوریا گه‌یشتوونه‌ته ئاستێکی که چی دی په‌نابه‌رانی سوری ورناگرن، بۆیه په‌نابه‌ره‌کان ڕوو له میسڕ ده‌که‌ن که ژیان له میسڕ هه‌رزانتریشه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاته‌کانی دیکه.