کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان، ئه‌وانه‌ی گومان ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکایی بن، به لایه‌نی که‌م 7 چه‌کداری سه‌ر به ئه‌لقاعیده له باشوری یه‌مه‌ن کوژراون.
ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه 3 موشه‌ک له نزیک شـارۆچکه‌ی جهعـعار له کێڵگه‌یه‌کی داوه و ئه‌و چه‌کدارانه‌ی کوشـتووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه هه‌تا زوویه‌کی ئه‌مسـاڵ بنکه و قه‌ڵای ئه‌لقاعیده بوو به‌ر له‌وه‌ی له‌شـکری یه‌مه‌ن ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێـکی خۆی بکات بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه.
له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو و له ده‌می ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی یه‌مه‌ن بۆ لادانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ده‌سه‌ڵات، ئه‌لقاعیده دهسـتیگرت به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باشوری یه‌مه‌ن. ئه‌م کۆمه‌ڵه چه‌کداره چه‌ندین هێرشی خۆکوژیـیان ئه‌نجامداوه و تیایاندا کاربه‌ده‌سـتان و هێزه‌کانی ئاسایشی و له‌شـکریان کردووه‌ته ئامانج.