ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاری دا سینان ئه‌لشبیبی به‌رپـرسی بانکی ناوه‌ندی وڵاته‌که له پـۆسته‌که‌ی لابدات.
عه‌لی ئه‌لموسه‌ویی ڕاوێژکاری میدیای نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتی ئه‌م بڕیاره پاش ئه‌وه درا که کۆمیته‌یه‌کی په‌رله‌مان لێـکۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی گه‌نده‌ڵی ناو بانکی ناوه‌ندی کرد.
پاشـان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به شێوه‌یه‌کی کاتی عه‌بدولباست تورکی سه‌رۆکی دیوانی چاودێری دارایی له پـۆستی به‌رپـرسی بانکه‌که‌دا دانا.
له‌وه‌تای سـاڵی 2003 وه سینان ئه‌لشبیبی به‌رپـرسی بانکی ناوه‌ندی عێراق بوو. که‌سێـکی پـسپـۆره له بواری ئابوری و خاوه‌نی بڕوانه‌مه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرایه تیایدا.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێـدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆی عێراقی ئازاد بێزاری خۆی له باسـکردنی ئه‌م بابه‌ته له میدیاکاندا ده‌ربڕی و گوتی ئه‌مه ئاکامی خراپـی به‌سه‌ر ناوبانگی بانکی ناوه‌ندی ده‌بێت و هه‌روه‌ها کاریش ده‌کاته سه‌ر به‌های دیناری عێراقی.