وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قایل بوون سـزای توند به‌سه‌ر که‌رتی بانکی ئێران و هه‌روه‌ها کۆمپانیاکانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی ئێران بسه‌پـێنن، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی توندکردنی گوشاری دارایی به‌سه‌ر حکومه‌تی تاران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی، له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شـکستیان هێناوه.
یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌م سـزایانهیان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له پاش کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یان له لۆکسمبۆرگ ده‌رکرد.
ئه‌م سـزا نوێـیانه به یه‌کێـک له هه‌ره سزا تونده‌کانی یه‌کێـتی ئه‌وروپا دژ به ئێران دادنرێن که هه‌تا ئه‌مڕۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا گرتوویه‌ته‌به‌ر و هه‌روه‌ها گۆڕانکاریـیه‌کی به‌رچاوه له سیاسه‌تی ئه‌م یه‌کێتیـیه 27 ئه‌ندامه.
دیپـلۆماتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن به‌پـێی ئه‌و سـزا نوێـیانه هه‌موو جۆره پـرۆسه‌یه‌کی دارایی بهربهنددهکرێت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که په‌یوه‌ندیـیان به کڕینی که‌لوپه‌لی مرۆیی و خۆراک ده‌رمانه‌وه هه‌بێت.