ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشـتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردسـتان له سـاڵی داهاتووه‌وه به‌شی خۆی به‌رهه‌مه نه‌وتیـیه‌کانی ده‌بێت که ده‌توانێت پـێداویستی ناوخۆ بۆ سووته‌مه‌نی دابین بکات و ڕه‌نگه هه‌ندێـکیشی لێ هه‌نارده بکات.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئاشـتی هه‌ورامی ئه‌مه‌ی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کدا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕاگه‌یاند و گوتی له ئێسـتادا هه‌رێم ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیـیانه به بڕێـکی که‌م له به‌غداوه وه‌رده‌گرێت.
هه‌ورامی گوتوشیه‌تی وتوێژ له‌گه‌ڵ کۆمپانیای دیکه‌ی نه‌وتی له ئارادایه و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت گرێبه‌سـتی زیاتر مۆربکرێن.
هه‌رێمی کوردسـتان نه‌وتی خاوی کێـڵـگه نه‌وتیـیه‌کانی خۆی له ڕێـگه‌ی لوله‌یه‌کی نه‌وته‌وه هه‌نارده ده‌کات که له ژێر کۆنتڕۆڵی به‌غدایه و به‌ره‌و به‌نده‌ری جیهانی تورکیا ده‌چێت. هه‌روه‌ها ده‌سـتیکردووه به هه‌نارده‌کردنی بڕی که‌م که‌م له ڕێگه‌ی تانکه‌ره‌وه بۆ تورکیا.