به داخه‌وه به هۆێ به‌دی هێڵی ته‌لیفۆنکان و وه‌کو کاک نه‌ریمان ده‌ڵێت موباێله‌که‌ی ڤیرۆس لێداوه، چه‌ندین جار وت‌و وێژه‌که‌مان براو و ته‌نها ئه‌و ماوه کورته‌ێ لێ مایه‌وه، به‌وه هێوایه‌ی له ده‌رفه‌تێکی تردا شانسێکی باشترمان هه‌بێت.
به‌و جۆره‌ی له میدیاکاندا هاتوه پرۆژه‌ی یاسای پاراستنی پیرۆزه ئاینیه‌کان له لایه‌ن په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه په‌سه‌ند نه‌کراوه.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له سه‌ر لیستی فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت یاساکه نه‌چوه‌ته ده‌نگدانه‌وه ، به‌ڵکۆ خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆی کراوه ، که هه‌میشه لێره له په‌ڕله‌مان خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌کرێت و پاشان ده‌درێته لیژنه‌یه‌کی تاێبه‌ت و ئه‌و لیژنانه ڕاپۆرتی خۆیان ده‌نوسنه‌وه بۆ په‌ڕڵه‌مان و سه‌رۆکایه‌تی و پاشان سه‌رۆکایه‌تی ده‌ێهێنیته ناو هۆڵی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان ، که واته تا ئێستا په‌ڕله‌مان نه‌ێهێناوه‌ته ناو په‌ڕله‌مان بۆ وت‌و وێژکردن و پاشان ده‌گدان.