تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د داویه‌تی بۆ داخستنی ئاسمانی سوریا به ڕووی فڕۆکه‌کانی تورکیا هیچ کاریگه‌ری نیـیه.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی ئه‌م بڕیاره‌ی دیمه‌شق هیچ کارگهریـیهکی بۆ سه‌ر تورکیا نیـیه، چونکه ئانکه‌ره پـێشـتر خۆی بڕیاری دا ئیدی هیچ فڕۆکه‌یه‌کی به ئاسـمانی سوریادا تێپه‌ڕ نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی ئاسـمانی تورکیا له لایه‌ن فڕۆکه سیڤیلیـیه‌کانی سوریاوه، ئۆغڵو گوتی پاش ئه‌وه‌ی ڕوون بووه‌وه که سوریا هێڵه ئاسمانیـیه سیڤیلیـیه‌کانی بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی له‌شـکری به‌کارده‌هێنێت، ئانکه‌ره ئه‌و بڕیاره‌ی دا. گوتیشی حکومه‌ته‌که‌ی ناتوانێت ڕێـگه به ڕژێمێـک بدات که شه‌ڕی گه‌له‌که‌ی ده‌کات ئاسـمانی تورکیا به‌کاربهێنێت.
سه‌باره‌ت به‌و پـێشـنیاره‌ی له لایه‌ن ڕووسیاوه کراوه بۆ وتووێژی ڕاسته‌وخۆی له نێوان دیمه‌شق و ئانکه‌ره‌دا، ئه‌و پـێشنیاره‌ی حکومه‌تی ئه‌سه‌د پـێشوازی لێـکردووه، ئۆغڵو گوتی هیچ بوارێـک بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕژێمێـکدا نیـیه که بۆردومانی گه‌له‌که‌ی ده‌کات. گوتیشی با ڕژێمی سوریا یه‌که‌م جار بچێت له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌یدا وتووێژ بکات.