ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی فڕۆکه‌کانی حکومه‌تی سوریا هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆمبی هێشوویی دروسـتکراوی ڕووسیایان به‌سه‌ر ناوچه‌ی دانیشـتواندا به‌رداوه‌ته‌وه و بووه‌ته مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵـکی ئه‌و ناوچانه.
ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت بۆمبه‌کان به ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌ی جه‌نگی و هه‌روه‌ها هه‌لیکۆپـته‌ره‌وه هه‌ڵدراون و زۆربه‌یان گرتووه‌ته سه‌ر ئه‌و شـاڕێـیه‌ی باکور و باشور ده‌به‌سـتێـته‌وه، له‌و به‌شه‌ی به شـارۆچکه‌ی معه‌رت ئه‌لنوعماندا تێپه‌ڕده‌بێت له باکوری ڕۆژئاوای سوریا.
هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر معه‌ره‌ت ئه‌لنوعمان و به‌وه‌ش ڕێـگای نێوان دیمه‌شقی پایته‌خت و شـاری حه‌ڵه‌ب له به‌رده‌م هێزه‌کانی حکومه‌ت بڕاوه، بۆیه حکومه‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و ناوچه‌یه بگرێته‌وه.
بۆمبی هێشوویی بریتیـیه له بۆمبێـکی گه‌وره که له ناویدا به ده‌یان بۆمبی بچوک هه‌یه. بۆمبه له به‌رزایی 1000 بۆ 100 مه‌تر له ئاسـماندا ده‌کرێته‌وه و پاشـان بۆمبه بچوکه‌کانی لێ دێنه ده‌رێ و به ناوچه‌یه‌کی فراواندا بڵاوده‌بنه‌وه که شیانی هه‌یه ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی بکوژێت.