زۆر جار هه‌ر کاتێک خه‌ڵاتێک به که‌سایه‌تیه‌ک وه یاخود لایه‌نێک پێشکه‌ش کراوه، لایه‌نێک پێ شاد ده‌بێت و لایه‌نێکیش پێ دڵگران ده‌بێت .خه‌ڵاتی نۆبلی ساڵی 2012 به یه‌کێتی ئه‌وروپا دراوه که بگره زۆر له خودی ئه‌وروپاییه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوونه.
خانم نیگار عنایه‌تی چالاکی کاروباری سیاسی و ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکی ڕاسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیوی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی ده‌بێت بدرێت به که‌سانێک که به ڕاستی له مێژووی خۆیاندا توانیبیتیان هه‌نگاوێک بۆ دامه‌زراندنی ئاشتی و سه‌قامگێرکردنی ئاشتی له ناوچه‌کانی که تێدا ده‌ژێن پێویسته بدرێن. نیگار خانم ده‌شڵێت زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپایی چه‌ک به‌و وڵاتانه ده‌فروشن که ئێستا له نێو خۆیاندا شه‌ڕیان هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ک فرۆشتن و ئاژاوه نانه‌وه ئه‌وانه توانیویانه ئاشتی و ته‌بایی له نێو وڵاتانی ئه‌وروپاییدا سه‌قامگیر بکه‌ن.