ڕاسپێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی له سوریا له‌خزه‌ر براهیمی شه‌ممه گه‌یشته تورکیا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌م وڵاته به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی باری ئاڵۆز‌و خوێناوی سوریا و گرژی په‌ره‌گرتو نێوان تورکیا و سوریا پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی هه‌ینی 5ی مانگ گولله خومپاره‌یه‌کی سوریا وهگوندی "ئاقچه قه‌ڵا"ی تورکیا که‌وت و له ئاکامدا پێنج هاوڵاتی تورک کوژران و نۆ که‌سیش بریندار بوون. هاوکات له ماوه‌ی که‌متر له 24 کاتژمێردا تورکیاش به تۆپـبارانکردن به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌ی دایه‌وه پاش ئه‌وه‌ش چه‌ندین ڕووداوی له‌و جۆر هو پێکدادان له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات ڕوویدا، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌رله‌مانی تورکیا بڕیارێکی په‌سه‌ندکرد که بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ هه‌ر کاتێک به پـێویست زانرا بتوانرێت کرده‌ی له‌شکری دژ به سوریا ئه‌نجام بدرێت. گرژی نێوان تورکیا و سوریا زیاتریش ته‌شه‌نه‌ی کرد کاتێک تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگری سوریا که له مۆسکۆ به‌رۆ دیمه‌شق ده‌چوو ناچار کرد له فڕۆکه‌خانه له ئانکه‌ره بنیشـێته‌وه.
ئایا سه‌ردانی براهیمی چه‌نده کاریگه‌ره له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ باری سوریا و هێورکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی په‌ره‌گرتو نێوان سوریا و تورکیا یا خود ئایا ئه‌م ئاڵۆزیه تورکیا به‌رۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوریا ده‌بات؟ سه‌عید وه‌رۆژ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری' بیر' له دیاربه‌کر ده‌ڵیت سه‌ردانه‌که‌ی براهیمی به‌شێکه له هه‌وڵی پرس و ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ناوچه‌که‌یه (هه‌ینی براهیمی چاوی به شای عه‌ره‌بستانی سه‌عودی که‌وت) له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سوریا. وه‌رۆژ ده‌ڵێت تورکیا باوه‌ری به سه‌رکه‌وتنی براهیمی له‌م ئه‌رکه‌دا نیه. وه‌رۆژ ده‌ڵێت سوریا ده‌خوازێت تورکیا ڕاسته‌وخۆ بکێشیته ناو قه‌یرانی سوریا و ناو شه‌ڕێکی گه‌رم به‌ڵام باوه‌رم نیه تورکیا زۆر زوو تێکه‌ڵاوی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بێت.