سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له ڕۆژی شه‌ممه زۆر به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرت بۆ بێهه‌ڵوێستییان به‌رامبه‌ر سوریا.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئوردوغان له ئه‌ستنه‌بوڵ ڕایگه‌یاند به‌هۆی میکانیزمی ناڕه‌وایی،نایه‌کسانی و کارانهبونیان ڕۆژ به ڕۆژ سه‌ختتر ده‌بێت بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌جێ بگه‌ێنێت.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌سه‌له‌که ببه‌ستینه‌وه به ده‌نگه‌کانی 1 یان 2 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وا پاشه‌ڕۆژی سوریا زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت و قه‌ت له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ناسڕیته‌وه.
شایانی باسه تورکیا تانکی زیاتری له‌سه‌ر سنوری وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ سوریا جێگیر کردووه. هاوکات نوێنه‌ری ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌خزه‌ر براهیمی ڕۆژی شه‌ممه گهئشته ئه‌سته‌نبوڵ بۆ تاوتوێ کردنی ناکۆکی نێوان تورکیا و سوریای دراوسێ.