عێراق و چیکیا به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشـتوون بۆ فرۆشـتنی 28 فڕۆکه‌ی چیکی به عێراق که جۆری L-159 یه و بۆ مه‌شق و ڕاهێنان به‌کاردێت. مه‌زه‌نده ده‌کرێت به‌های سه‌وداکه 1 ملیار دۆلار بێت.
یان پـێسێـک گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری چیکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی سه‌وداکه بریتیـیه له 24 فڕۆکه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ چواری به‌کارهاتوو که چیتر له‌شـکری چیکیا پـێویسـتی پـێی نیـیه.
گوتیشی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی بۆ پـراگی پایته‌خت تاووتوێ کراوه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌لێکزانده‌ر ڤۆندرا وه‌زیری به‌رگری چیکیا و هاوتا عێراقیـیه‌که‌ی عه‌بدولقادر ئه‌لعوبێدی له پـراگ ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌ربڕی.
گوته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری چیک گوتیشی بڕیاره هه‌تا حه‌وت مانگی دیکه یه‌که‌م فڕۆکه‌ی ڕێـکه‌وتنه‌که ڕه‌وانه‌ی عێراق بکرێت.