ڕوسیا داوای ڕاڤه‌کردن ده‌کات له تورکیا، پاش ئه‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی له‌شکری تورکیا فرۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری سوریایان ناچار کرد له ئانکه‌ره بنیشێته‌وه هاوکاتی گه‌شتێکی له مۆسکۆوه بۆ دیمه‌شق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێکدا ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی تورکیا مه‌ترسی بووه له‌سه‌ر ژیان و پارێزراوی ئه‌وانه‌ی له ناو فڕۆکه‌که‌دا بوون که 17 که‌سیان ڕوسیایین.
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه تورکیا ڕێگه‌ی دا به فڕۆکه سوریاییه‌که که زیاتر له 30 که‌سی تیادا بووه تا گه‌شته‌که‌ی ته‌واو بکات و بڕوات به‌ره‌وه دیمه‌شق.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران له فڕۆکه‌خانه‌ی ئێسه‌ن بۆغا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئه‌و که‌ل و په‌لانه‌ی وه‌ک پێشێلکاری لێی ده‌ڕوانرێت له گه‌شته ئاسمانیه سیڤیڵیه‌کاندا.
له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق گوتوویه‌تی وڵاته‌که‌ی هه‌رچیه‌کی له‌ده‌ستبێت ده‌یکات بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر که‌س و لایه‌نێک بیه‌وێت له ڕێی عێراقه‌وه چه‌ک بۆ سوریا بنێرێت.
نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق له نزیک سنوری سوریاوه دانراون تا ڕێ له هه‌موو به قاچاغ بردنێکی چه‌ک بگر‌ن و ده‌شڵێت قه‌ده‌غه‌کردنێکی بێ چه‌ند و چوون دانراوه له‌سه‌ر هه‌ر فڕۆکه‌یه‌ک که گومانی لێبکرێت چه‌ک ده‌گوێزێته‌وه بۆ سوریا.
له مانگی ڕابردوودا عێراق ڕێی له فڕۆکه‌یه‌کی کۆریای باکور گرت له‌وه‌ی بچێته سنوری ئاسمانی وڵاته‌که‌وه چونکه گومانی هه‌بوو که له‌وانه‌یه چه‌کی پێبووبێت.
له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌گرتنه، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ستایشی عێراقی کرد، به‌ڵام پێشتر کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی به‌غدایان گوناهبار کرد به‌وه‌ی ڕێگه‌ی داوه ئێران که هاوپه‌یمانێکی تری سوریایه چه‌ک له ئاسمانی عێراقه‌وه به‌رێت بۆ سوریا.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی مالیکی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بووه بۆ کۆماری چیک و جارێکی تریش ئه‌وه‌ی گوتۆته‌وه که گوناهبارکردنه‌کان نا دروستن.