تۆیۆتا، گه‌وره‌ترین کۆمپانیای دروسـتکردنی ئۆتۆمبیل له ژاپـۆن داوای کردووه 7.43 ملیۆن ئۆتۆمبیلی خۆی له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ چاکـکردنه‌وه‌یان بگێڕنـنه‌وه که هه‌ڵه‌یه‌ک له دوگمه‌ی کردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی لای شۆفێره‌که‌یان هه‌یه و مه‌ترسی لێـده‌کرێت ئاگربگرێت.
کۆمپانیاکه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی ئه‌مه 14 مودێلی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا ده‌گرێته‌وه ئه‌وانه‌ی له نێوان سـاڵانی 2005 وه هه‌تا 2010 دروسـتکراون، له‌وانه کامری، کۆرۆلا، یارس، ماتریکس، RAV4.
نزیکه‌ی 2.5 ملیۆنی ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه له ئه‌مه‌ریکان و 2.8 ملیۆنی له چین و ئه‌وروپان و ئه‌وانی دیکه‌یان له ژاپـۆن و که‌نه‌دا و ئوسترالیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که نرخی سه‌همه‌کانی تۆیۆتا له بازاڕه‌کان به ڕێژه‌ی 1.9% هاته خوارێ.