Accessibility links

کچـێـکی خوێندکاری 14 سـاڵ به‌ ده‌سـتی چه‌کدارانی تاڵیبان له‌ پاکسـتان بریندارده‌کرێت

چه‌کدارانی تاڵیبان له‌ پاکسـتان ته‌قه‌یان له‌ کچێـکی خوێندکاری ته‌مه‌ن 14 سـاڵ کردووه‌ و برینداریان کردووه‌.
مه‌لالا یوسفزای که‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ دژی تاڵیبان قسه ده‌کات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌و ده‌مه‌ی له‌وه‌دا بووه‌ بچێته‌ ناو پاسی قوتابخانه‌که‌ی‌ له‌ ناوچه‌ی دۆڵی سوات ته‌قه‌یان لێـکردووه‌ و له‌ ئاکامدا دوو گولـله‌ به‌ر سه‌ر و ملی که‌وتوون.
پـزیشکه‌کان ده‌ڵێن برینه‌کانی مه‌ترسیدار نیـین.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه‌ بکه‌ن پـرسیـویانه‌ کێ ناوی مه‌لالایه‌.
پـۆلیس ده‌ڵێت هه‌روه‌ها دوو کچی دیکه‌ش برینداربوون.
This item is part of
XS
SM
MD
LG