حکومه‌تی عێراق به به‌های 4.2 ملیار دۆلار گرێبه‌سـتی له‌گه‌ڵ ڕووسیا مۆکردووه بۆ گڕینی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی.
له پاش وتووێژی نێوان نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی دمتری مێدڤێدێڤ له مۆسـکۆ، له به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـدا هاتووه ئه‌و گرێبه‌سـتانه له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا ڕێـکه‌وتنیان له‌سه‌ر کراون و به‌هاکانیان ده‌گاته زیاتر له 4.2 ملیار دۆلار.
به‌یانـنامه‌که ده‌ڵێت هه‌ردوولا به‌م گرێبه‌ستانه گه‌یشـتوون له ده‌می سه‌ردانی سه‌عدون ئه‌لدلێمی وه‌زیری به‌رگری عێراق به وه‌کاله‌ت له مانگی چواردا و هه‌روه‌ها شـانده له‌شـکریـیه‌کانی دیکه له هه‌ردوو مانگی حه‌وت و هه‌شـتدا.
وه‌ک ده‌گوترێت 30 فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ری جه‌نگی جۆری Mi-28 و 42 سـسته‌می موشه‌کی به‌رگری ئاسـمانی جۆریPantsir-S1 له گرێبه‌سـته‌کاندان.