پۆلیسی به‌ریتانی ده‌ڵێت کوڕێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵ و خوشکه‌که‌شی که ته‌مه‌نی 18 ساڵه ده‌ستگیرکراون به گومانی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یان لابووه که په‌یوه‌ندی به تێرۆریزمه‌وه هه‌یه.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و خوشک و برایه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه له ناوجه‌ی سمۆڵ هیث له شاری بێرمینگه‌هام ده‌ستگیرکراون.
پۆلیسی وێست میدلاند ده‌ڵێت ده‌ستگیرکردنه‌که پێشتر پلانی بۆ دانرابوو و ئه‌وه‌ش که جێبه‌جێکردنه‌که‌ی دواکه‌وتبوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به پاراستنی گشتی و ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ گرتنی ئه‌و دوو که‌سه‌دا ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک کۆمپیوته‌ر و ئامێری تری ئه‌لیکترۆنیدا.
پۆلیس زانیاری که‌می داوه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستگیرکردنه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و خوشک و برایه خه‌ڵکی کوێن.
یاسای به‌ریتانیا کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری به تاوان داده‌نێت به‌تایبه‌تیش کاتێک به‌سوود ده‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کاری تێرۆریستی ده‌که‌ن یان خۆیانی بۆ ئاماده‌ده‌که‌ن وه‌ک چۆنیه‌تی دروستکردنی بۆمب و که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تر.