حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێت له‌شـکری وڵاته‌که‌ی تۆپـبارانی چه‌ند شوێنێـکی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریای کردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ئه‌و گولـله خومپارهیهی سوریا که پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه به‌ر ماڵێـک که‌وت له ئاقچه قه‌ڵا له پارێزگای شانلی ئۆرفه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س و برینداربوونی 9 که‌سی دیکه.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن تۆپـبارانه‌که‌ی تورکیا بووه‌ته هۆی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی سوری له ناوچه‌ی ته‌ل ئه‌لئه‌بیه‌ز.
هاوکات حکومه‌تی تورکیا داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کردووه مۆڵه‌تی بداتێ له حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاویدا کرده‌وه‌ی له‌شـکری له ئه‌ودیو سنووره‌وه ئه‌نجام بدات.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ئاگاهی به سوریا دا که چیتر ده‌سـتدرێژی نه‌کاته سه‌ر خاکی وڵاتانی دراوسێی و ڕێزیان لێبگرێت.
نوێنه‌ری تورکیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئارتوگرول ئاباکان داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد ڕێ‌وشـوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌و دهسـتدرێژیانهی حکومه‌تی سوریا ده‌یکاته سه‌ر وڵاته‌که‌ی و گوتی ئه‌وه پـێشـێلیـیه‌کی گه‌وره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیـیه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه کوژرانی ئه‌و 5 هاوڵاتیـیه‌ی تورکیا سه‌رزه‌نشت کرد و به کارێـکی نامه‌ردانه‌ی ناوبرد.
له برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکاش، هاوپه‌یمانی ناتۆ کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌و باره‌یه‌وه سـازدا و پاشـان به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا گوتی ده‌بێت سوریا ده‌سـتبه‌جێ کاره دوژمنکاریـیه‌کانی خۆی له دژی تورکیا ڕابگرێت.