بڕیارى پـێکهێنانى هێزێکى تایبەت لە پـێکهاتەى شەبەک بۆ پارێزگاریکردن لە ناوچەکانیان لە دەشتایى شارى موسڵ، کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە و پارێزگارى موسڵیش هەڕەشەى تۆمارکردنى سکاڵاى یاسایى لە وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەکات .
ئەسیل نوجەیفى لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت پـێکهێنانى فەوجێک لە پـێکهاتەى شەبەک پـێچەوانەى دەستور و یاسایە دەشڵێت بە هیچ شێوەیەک رێگا نادەین هێزى چەکدار لە پێکهاتەیەکى دیاریکراو دروستبکرێت کە جارێکى تر بمانگەڕێنێتەوە چوارگۆشەى دابەشکارى و جیاکارى رەگەزى و تایفى.
وتەبێژى پارێزگاى موسڵ قەحتان سامى بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ئەم هەنگاوە سەرەتایهکە بۆ دروستکردنەوەى هێزى میلیشیا.
لاى خۆشیەوە قوسەى عەباس نوێنەرى پـێکهاتەى شەبەک لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ له لێدوانێـکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا، بوونى ئەو هێزە بە پـێویست بۆ شەبەک دەزانێـت و دەڵێت لەسەر داواکارى خۆمان بووە. دەشڵێت هەندێک لە بەرپرسان بابەتەکەیان بە شێوەى تر لێکداوەتەوە و خستویانەتە قاڵبى تایفى.