Accessibility links

گۆڕی تورگوت ئۆزال هه‌ڵده‌درێته‌وه‌


حکومه‌تی تورکیا گۆڕی تورگوت ئۆزالی سه‌رۆکی پـێشووی وڵات هه‌ڵده‌دات‌ و ته‌رمه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێت‌ بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆکاری مه‌رگی ناوبراو له‌ سـاڵی 1993 دا.
دوریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و سـمکۆ عه‌زیز به‌ کوردی ئاماده‌یکردووه‌.
له‌ ده‌مێـکی پـێشـوه‌ختی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ جێـگری داواکاری گشـتی و به‌رپـرسـانی باڵای دادوه‌ری پـزیشکی و هه‌روه‌ها تیمێـکی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمب ئاماده‌ی مه‌زاری تۆرگوت ئۆزال له‌ ئسته‌نبوڵ بوون.
خه‌لوق ئینجا سه‌رۆکی به‌شی دادوه‌ری و پـزیشکی گوتی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌کرێت و پارچه‌ ئێسکه‌کانی و هه‌رچ گۆ‌شتێـکی مابێته‌وه‌ تاقیکردنه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت تاوه‌کو بزانرێت ئایا هیچ ئاسه‌واری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی له‌ ته‌رمه‌که‌یدا ماوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها نمونه‌ش له‌ خاکی گۆڕه‌که‌ی وه‌رده‌گیرێن تاوه‌کو شیکاریـیان بۆ بکرێت ئایا مادده‌ی ژه‌هراویان تێدایه‌ یان نا.
ده‌توانن گوێبیستی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ بن.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG