حکومه‌تی عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌که کرد ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه ئاسایشیـیه نوێ نه‌کاته‌وه که ڕێـگه به تورکیا ده‌دات هێزه‌کانی بێنه ناو خاکی عێراقه‌وه.
عه‌لی ده‌باغ گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌نجومه‌نی وزیران له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا وتووێژی له باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی تورکیا کرد، ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به هێزه‌کانی وڵاته‌که‌یان ده‌دات بۆ ڕاوه‌دونانی په‌که‌که سـنووری عێراق بـبه‌زێنن. گوتیشی ئه‌وه ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق پـێشـێل ده‌کات.
ده‌باغ هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رزه‌نشـتی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌کات که له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی دۆسـتانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ یه‌ک‌ناگرێته‌وه. پاشـان گوتی ئه‌نجومه‌نه‌که بوونی هه‌رچ بنکه‌یه‌کی له‌شـکری بیانی له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی و هاتنی هێزی بیانی بۆ ناو خاکه‌که‌ی به به‌هانه‌ی ڕاوه‌دونانی یاخیبوان ڕه‌تده‌کاته‌وه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای له په‌رله‌مان کردووه هه‌موو ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌روه‌ها هیچ ڕێـکه‌وتـنـنامه‌یه‌کی درێژ نه‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رچ وڵاتێـکدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.