به‌های دراوی ئێرانی له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا به ڕێژه‌یه‌کی زۆر جارێـکی دیکه هاتووه‌ته خوارێ و به‌پـێی ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز کاردارێـک له تارانه‌وه گوتوویه‌تی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆلارێـک به 37500 ڕیال بووه له کاتێـکدا دوێنێ به 34200 ڕیال کڕاوه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که پـشێـوی که‌وتووه‌ته نێو بازاڕه‌کانی دراو له ئێران و هه‌تا دێت ڕۆژانه به ڕێژه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش به‌های دراوی ئێرانی دێته خوارێ.
سـزا ئابوریـیه‌کان سه‌ر ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌یه‌وه وایکردووه یه‌ده‌کی ئێران له دراوی بیانی که‌م بـبێته‌وه و بانکی ناوه‌ندی نه‌توانێت وه‌ک پـێویست دۆلار بکاته بازاڕه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی بازاڕی ئێران، مه‌هدی غزنفهری وه‌زیری پـیشه‌سـازی و بازرگانی ئه‌و وڵاته به ئاژانسی دهنگوباسی فارس گوتووه ئه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کات ده‌زگا ئاسایشـیـیه‌کان کۆنتڕۆڵی بازاڕه‌که بکه‌ن.