سه‌رۆکی گورجستان میخائیل ساکه‌شڤیلی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی وه‌ڵامی پـرسیارێـکی هه‌ره گرنگ سه‌باره‌ت به دوا ڕۆژی وڵاته‌که ده‌داته‌وه، ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌نگده‌ران کاندیده‌کانیان بۆ 150 کورسی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن.
گورجسـتان ده‌سـتوری وڵاته‌که‌ی هه‌موارکردووه به مه‌به‌ستی زیاکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران که هه‌نووکه له ده‌سـتی سه‌رۆکدایه. په‌رله‌مان له سـاڵی داهاتوودا سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سـتنیشـان ده‌کات ، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌مین و دواترینی سه‌رۆکایه‌تی ساکه‌شڤیلی ته‌واوده‌بێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه پارتی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی نیشـتیمانی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر به ساکه‌شڤیلی ڕووبه‌ڕووی هاوپه‌یمانی" خه‌ونی گورجسـتان" ده‌بنه‌وه که هاوپه‌یمانێـکه له لایه‌ن ملیاردێر به‌یدزینا ئیڤانیشڤیلی لایه‌نگری ڕووسیاوه دامه‌زراوه.
ساکه‌شڤیلی ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانی خه‌ونی گورجسـتان، ده‌بێته مایه‌ی دورکه‌وتنه‌وه‌ی گورجسـتان له خۆرئاوا و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وڵاته‌که بۆ ژێر کاریگه‌ری مۆسـکۆوه.