ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد، وه داوای له هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆنی تورک ده‌کات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوکاری بکه‌ن.
ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی ده‌سـتپـێـکی کۆنگره‌ی چواره‌می پارته‌که‌ی، پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان (ئاکه‌په) له ئانکه‌ره، وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا گوتی " کاتی ئه‌وه هاتووه برا کورده‌کانمان هه‌ڵوێستێـکی توندیان له به‌رامبه‌ر تێرۆردا هه‌بێت، تاوه‌کو په‌ڕه‌ی ڕابردوو دابخه‌ین و په‌ڕه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه که برا کورده‌کانمان بینووسنه‌وه، وه پـێـکه‌وه نه‌خشه‌ی ڕێ دابنێین بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان."
پاشـان داوای له هه‌ردوو پارتی ئۆپـۆزسیۆن، حزبی کۆماری (جه‌هه‌په) و حزبی نه‌ته‌وه‌یی (مه‌هه‌په) کرد هاوکاری بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌که.
دواتر گوتی " داوا له هه‌موو هاوڵاتیـیه‌کی کورد ده‌که‌م به ویژدانه‌وه حوکم بده‌ن و به‌بێ که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری پـرۆپاگه‌نده‌ی تێرۆریسـتانه‌وه، پـرسیار له خۆیان بکه‌ن چ حکومه‌تێـکی دیکه له مێژووی کۆماری تورکیادا هه‌نگاوی بوێرانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد ناوه؟."