له‌م هه‌فته‌یه‌دا، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ئاماژه‌ی پێدا که شیانی گفتوگۆ نێوان حکومه‌ت و میلیتانانی کورد ده‌بێت. ئه‌ردوغان گوتیشی، کێشه‌ی کورد
" ڕه‌هه‌ندی له‌شکری هه‌یه، ڕه‌هه‌ندی ئاسایشی هه‌یه که ئه‌مه جیاوازه و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هه‌روه‌ها ڕه‌هه‌ندی دیپلۆماسی، کۆمه‌ڵایه‌تی-ئابوری و ده‌رونی هه‌یه."
دانیال دومبی له وتارێکی ڕای بۆ فاینه‌نشال تایمز ده‌ڵێت ئێستا کاتێکه ده‌بوایه سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیا گه‌وره‌ترین گرفتی ووڵاتیان چاره‌سه‌ر کردبایه(شه‌ری په‌که‌که و حکومه‌ت) که تێدا له ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵان 30،000 تا40،000 که‌س کوژراون، که‌چی ئێستا باره‌که خراپتریشی لێهاتووه. ژماره‌کان مه‌سه‌له‌که ڕون ده‌که‌نه‌وه. به هه‌زاران هێزی له‌شکر له باشوری ڕۆژهه‌ڵات جێگیر کراون. به پێ سه‌ره‌ک وه‌زیر ئه‌ردوغان، 500 میلیتانی په‌که‌که-ی به‌ربه‌ندکراو له مانگی ڕابردودا کوژران. نوسه‌ر ده‌ڵیت،" له‌وه‌تای گیرانی ڕێبه‌ری په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له سالی 1999 قه‌ت ئاستی توندوتیژی وا زۆر به‌رز نه‌بوه."
له چه‌ند ساڵانی ڕابردو، کاربه‌ده‌ستانی زانیاری تورکیا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ کاربه‌دستانی باڵای په‌که‌که دا هه‌بوه به ئامانجی کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ده‌یان ساڵان ، به‌ڵام گفتوگۆکان شکستیان هێنا. په‌یوه‌ندییه‌کان بریتی بون له گفتوگۆی نه‌هێنی( ده‌گوترێت له ساڵی 2010 له ئۆسلۆ به‌ڕیوه چون نێوان کاربه‌ده‌ستانی زانیاری تورکیا و وتووێژکا‌رانی په‌که‌که) هه‌روه‌ها دیدار‌و گفتوگۆکان له دوڕگه‌ی بچوکی ئیمراڵی ئه‌و شوێنه‌ی ڕێبه‌ری په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌زای زیندانی هه‌تاهه‌تای لێده‌کێشیت.
سه‌ره‌ک وه‌زیر ئه‌ردوغان به کاناڵی NTV گوت،" ئێمه ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان پێشتر له ئۆسلو و ئیمراڵی هاویشتون و دوباره هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێنه‌وه کاتێک به پێویستیان بزانین."
تێبینییه‌کانی ئه‌ردوغان پاش ئه‌وه دێن که پارتی سه‌ره‌کی سه‌ربه کوردان داوای ده‌ستپێکرانه‌وی گفتوگۆکانی کرد نێوان حکومه‌ت و په‌که‌که بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی له‌وه زیاتر په‌ره نه‌ستێنێت.
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌لۆ واشنتن ته‌رخان بو به تاوتوێ کردنی شیانی گفتوگۆ نێوان حکومه‌تی تورکیا و ڕێکخراوی په‌که‌که، که ئانکارا، واشنتن و یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایی به تێروریستی له قه‌ڵه‌م ده‌دن، و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له تورکیا.
میوانه‌کان: نوسه‌ر به‌ده‌ل بۆسێلی و مێژوناس و شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دکتۆر جه‌بار قادر.
میوانداری به‌رنامه: موعته‌به‌ر شێروانی