له هه‌نگاوێکی بێ پێشینه‌دا، نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌کات. به‌ڵێ ئه‌م سه‌ردانه وه‌ک ده‌گوترا به مه‌به‌ستی له نزیکه‌وه هه‌واڵ پرسینی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی بووه له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی ئه‌ڵمانیای که چه‌ند مانگێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌ندروستی له‌وێ مابووه‌وه.
به‌ڵام ناکرێت ڕه‌هه‌نده سیاسیه‌کانی پشت ئه‌م سه‌ردانه فه‌رامۆش بکرێن، به تایبه‌تی که‌زۆرێک له ئه‌ندامانی باڵای هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان داوای پێداچوونه‌وه ده‌که‌ن به‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی له نێوانیاندایه.
ئه‌م لێکنزیکبوونه‌و‌ه‌یه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی پاش ڕۆژانێکی قورسی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نێوانیان دێت که گه‌یشته ئاسته‌کانی ته‌خوینکردنی یه‌کدی و سڕینه‌وه‌ی مێژووی که‌سایه‌تیه‌کانی یه‌کدی واته هاوڕێیانی پێرێ و دژه‌به‌رانی دوێنێ و لێکنزیکبووه‌کانی ئه‌مڕۆ.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌رانه‌ی له نێو هه‌ل و مه‌رجی سیاسی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ن، به‌ڵام ناکرێت له گرنگی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی که‌م بکرێته‌وه، به تایبه‌تی که پاش لێکدابڕانێکی گه‌وره‌ی نێو‌ان ئه‌م دوو لایه‌نه دێت و جه‌مسه‌ره بڕیارده‌ره‌کان له هه‌ردوو لادا ده‌ست له ده‌ستی یه‌ک ده‌نێن و هه‌ڵوێستی سیاسی هاوبه‌شی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
به‌ڵام ئایا ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه که مێژووی هاوبه‌شیان له مێژووی جیاوازیه‌کانیان زۆر گه‌وره‌تر و به‌رینتره.
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه هه‌ندێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دا بوون له پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه شیانه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه زۆرتر ده‌بێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت له‌پاش ڕووداوه‌کانی 17 شوبات و پاش قه‌یرانه سیاسیه‌که‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووی نێو‌ان به‌غدا و هه‌ولێر له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتیدا باس له نزیکبوونه‌وه‌ی نێو‌ان لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی هه‌رێم کراوه. وه ده‌شڵێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له یه‌کگرتنه‌وه نه‌کراوه.
به‌ڕێز پیره ده‌شڵێت له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا زۆرێک باس له ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێو‌ان پارتی و یه‌کێتی نه‌کرا و ده‌ڵێت پێویست به هیچ نیگه‌رانیه‌ک ناکات چونکه ئه‌و ڕێکه‌وتنه هه‌ر له جێی خۆیدا ده‌بێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه هه‌م بۆ کۆبوونه‌وه‌که و هه‌میش بۆ لێکنزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوولایه‌نه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که.
دکتۆر شاهۆ سه‌عید، ده‌مڕاستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت به‌ڵێ لێکتێگه‌یشتن هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه و هیواداریشه ئه‌م لێکتێگه‌یشتنانه مانۆڕێکی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆنه‌کان و خه‌ڵکیشدا.
به‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه و پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ش که‌م نه‌بوون ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئاماژه‌یان به ڕۆڵبینین و کاریگه‌رییه‌کانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌کرد هه‌م له‌سه‌ر گۆڕان و هه‌میش له‌سه‌ر یه‌کێتی، به‌ڵام ده‌مڕاستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌ی بڕوایه‌کی تۆکمه‌ی به‌وه هه‌یه نه‌ک هه‌ر گۆڕان به‌ڵکو کۆی هه‌رێمه‌که ده‌بێت خاوه‌نی بڕیاری سیاسی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت.
که‌مال که‌رکوکی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان به هه‌نگاوێکی ئاسایی ده‌بینێت ، به‌ڵام ده‌شڵێت ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی نێو‌ان پارتی و یه‌کێتی پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه. به‌ڕێز که‌رکوکی ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و گۆڕان یه‌کیش بگرنه‌وه یان هاوپه‌یمانێیه‌تیه‌کی نوێ دروستبکه‌ن کار ناکاته سه‌ر هاوسه‌نگیه‌کانی هاوکێشه‌ی هێز له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
چاودێرانی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان هه‌موو نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له نێو‌ان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا کار و هه‌نگاوێکی گونجاوه به ئاڕاسته‌ی ئاینده‌ی هه‌رێمه‌که‌دا و لێکنزیکبوونه‌وه‌کان ده‌شێت وه‌ک ده‌ڵێن به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بێنێته ئاراوه بۆ په‌یڕه‌وکردنی چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کانه له زانکۆی سلێمانی و ده‌ڵێت یه‌کێک له باشیه‌کانی ئه‌م نزیکبوونه‌وه‌یه ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌کانی نێو‌ان گۆڕان و یه‌کێتیه.
دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا نییه که ده‌ڵێت هه‌موو لێکنزیکبوونه‌وه‌یه‌کی گۆڕان و یه‌کێتی بۆ له په‌راوێزنانی پارتیه، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌م نزیکبوونه‌وه‌یه ده‌شێت کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆرامادایه: