له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌کی ناوه‌ندی له عێڕاق ، به‌لای که‌م کوژرانی 10 پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌که و هه‌روه‌ها 2 زیندانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆی دروستبوونی ره‌وشێکی نائارام و بێسه‌روبه‌ری ئاکامی هێرشه‌که به ده‌یان له زیندانیان هه‌ڵهاتوون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێک چه‌کدار شه‌وی پێنجشه‌ممه هێرشیان کرده سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌ک له شاری تکریت و توانیان به‌سه‌ر پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌که‌دا زاڵببن و چه‌که‌کانیان به‌رن.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی پارێزگای ناوبراو ده‌شڵێن شهروپێکدادانهکه چه‌ند کاتژمێرێکی خایاند به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی بتوانن کۆنترۆڵی به‌ندیخانه‌که بکه‌نه‌وه.