ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کورد و ئه‌لعێراقیه‌ش له هۆڵی په‌رله‌مان ده‌چنه ده‌رێ و ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌رنوسی ژێرخانی ئابوری دواده‌خه‌ن.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی کورد و ئه‌لعێراقیه له هۆڵی په‌رله‌مان نه‌هاتوونه‌ته ده‌رێ، به‌ڵام به‌هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانی تره‌وه ڕێژه‌ی پێویست له هۆڵه‌که‌دا نه‌بوو تا ده‌نگدانه‌که ڕێژه‌ی یاسای خۆی ته‌واو بکات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح. دلێر عه‌بدولقادر ده‌شڵێت هه‌وڵیش له ئارادان له‌ناو په‌رله‌ماندا تا هه‌ردوو به‌رنوسی ژێرخانی ئابوری و لێبوردنی گشتی پێکه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
کاتێک نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی عێراقی کرد ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی خسته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری و به یه‌کێک له پڕۆژه ستراتیژیه‌کان ناودێری کرد بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵاته‌که به قه‌رزێکی 37 ملیار دۆلاری.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: