زیندانی کورد ئه‌نوه‌ر حوسه‌ێن په‌ناهی که له پێشدا بریاری مردنی به‌سه‌ر درابوو و پاشان بۆ 16 ساڵ، نزیکه‌ی 6 ساڵه له زیندانی سنه‌دا بوه، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌دا بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه که بوه‌ته جێ نگرانی خانه‌واده‌که‌ی.
ره‌فیق حوسه‌ێن په‌ناهی که یه‌کێک له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی حوسه‌ێن په‌ناهی یه ده‌ڵێت " بنه‌ماڵه‌ی ئێمه ده‌مێکه له ژێر گوشاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌نگ و باسه‌کانی چه‌ند رۆژی پێش ئێستا بڵاو بوه‌ته‌وه نگرانیه‌کی تازه‌یه له گواستنه‌وه‌ی کاک ئه‌نوه‌ر حوسه‌ێن په‌ناهی بۆ شوێنێکی نادیار، کاک ره‌فیق هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بنه‌ماڵه‌ی ئێمه که سه‌ردانی زیندانیان کردوون به‌رپرسانی زیندانی شاری سنه پیان ڕاگه‌یاندوون که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه نامه‌یه‌کیان بۆ هاتوه داوایان کردووه که کاک ئه‌نوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ره‌وانه‌ی ئیتلاعاتی بکه‌ن و دوواتر ده‌ێگێڕنه‌وه بۆ زیندان ، به‌ڵام ئه‌وه 10 ڕۆژه به‌سه‌ری ده‌چێت و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زیندان".