ناکۆكیـیه هه‌رێمیـیه‌کانی نێوان چێن و ژاپۆن له ڕۆژی سێشه‌ممه هێچ چاره‌سه‌رێکی بۆ دانه‌نرا له کاتێکدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو لا کۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رزیان سازدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان.
ئاژانسی ده‌نگِوباسی شینوا ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه یانگ جایچی، له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له نیویۆرک، هه‌ڵوێستی چینی دووپاتکرده‌وه له‌سه‌ر دورگه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای چین.
هاوشانه ژاپۆنییه‌که‌ی کۆیچیرۆ جیمبا بارودۆخی کۆبوونه‌وه یه‌ک کاتژمێرییه‌که‌ی به توند ناودێر کرد و هۆشداری دا به چین که ئاگاداری سیاسه‌تی خۆی بێت له‌سه‌ر دورگه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌کان.
شایانی باسه ئه‌مه یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌زیرانه له نێوان چین و ژاپۆن له‌و کاته‌وه‌ی تۆکیۆ ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌کی له‌و دورگانه‌ی له خاوه‌نه‌کانی که ژاپۆنین کڕیوه‌ته‌وه.