مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ڕۆژی چوارشه‌ممه دووا وتاری خۆی وه‌کو سه‌رۆکی ئێران پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات.
وتاره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێت که سه‌رۆک براک ئۆباما هۆشدارییه‌کانی پێشووی دوپاتکرده‌وه و گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ڕێگا ناده‌ن تاران چه‌کی ناو‌کی دروست بکات. سه‌رۆک ئۆباما ڕاشیگه‌یاند کات وا به‌سه‌ر ده‌چێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی دیپلۆماسی.
به‌ڵام له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌سۆشیه‌تدت پرێس سه‌رۆکی ئێران هۆشدارییه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه و گوتی سه‌رده‌می ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کاروباری جیهانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه کۆتایی پێدێت.
ناوبراو گوتیشی "پشت به‌خوا سیسته‌مێکی نوێ پێکدێت و ئێمه کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه کۆتایی پێ بهێنین که له یه‌کمان دوور ده‌خاته‌وه.
شایانی باسه خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له مانگی شه‌شی سـاڵی داهاتوو کۆتایی پێدێت. به پێی یاسای ئێران ناتوانێت بۆ خولی سێیه‌م خۆی کاندید بکات.
جێی ئاماژه‌یه نائارامی ئه‌م دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاڵی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه.
بڕیاره سه‌رۆکی تازه هه‌ڵبژێردراوی میسڕ محه‌مه‌د مورسی یه‌که‌م وتاری خۆی پێشکه‌ش به ڕێکخراوه جیهانییه ده‌کات.
بڕیاره ڕێبه‌رانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیش وتاری خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن.