ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو بۆمبی به‌هێز له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قیونه‌ته‌وه که بۆ بینای ده‌سته‌ی ئه‌رکانی له‌شـکری سوریا دانرابوون.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سوریا عومران ئه‌لزوعبی گوتویه‌تی ته‌قینه‌وه‌کان ته‌نها زیانی ماڵیـیان لێـکه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌شـکری سوریا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی بیناکه پـێوه بوون به‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه که یه‌کێـکیان له نێو بیناکه‌دا بووه و ئه‌وی دیکه‌یان به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی بیناکه بووه.
له‌شـکری ئازادی سوریا به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له بینای ده‌سته‌ی ئه‌رکان له نزیک گۆڕه‌پانی ئه‌مه‌ویـین له دیمه‌شقی پایته‌خت ئه‌نجامدراون بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به ده‌یان که‌س له هێزه‌کانی ڕژێم.
دانیشـتوانی دیمه‌شقیش ده‌ڵێن له کاژمێر 7 ی به‌یانی گوێـیان له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز بووه که ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی له‌راندووه و پاش 5 بۆ 6 خوله‌کی دیکه گوێـیان له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه بووه.
ده‌شڵێن پاشان دوکه‌ڵێـکی ڕه‌ش له نزیک گۆڕه‌پانی ئه‌مه‌ویـین به‌رزبووه‌ته‌وه و ئۆتۆمبیله‌کانی فریاکه‌وتن به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه ڕۆیشـتوون.