پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ژاپـۆن و تایوان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵاتی چین شه‌ڕه ئاویان کرد، له پاش ئه‌و گرژیـیانه‌ی که‌وتنه‌وه له ئاکامی کڕینی چه‌ند دورگه‌یه‌ک له لایه‌ن ژاپـۆنه‌وه که له‌گه‌ڵ چیندا ناکوکی له‌سه‌ر هه‌یه.
ته‌له‌فیزیۆنی ژاپـۆن ڤیدیۆی شه‌ڕه‌که‌ی نیشـان دا و ده‌یگوت له‌و کاته‌دا بووه که 8 به‌له‌می پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی تایوان له‌گه‌ڵ ده‌یان به‌له‌می ڕاوچیانی تایوانی خۆیان به ئاوه‌کانی ژاپـۆندا کردبوو له نزیک دورگه‌کانی که له ژاپـۆن به سه‌نکاکوو ناسراون و له چینیش به دیاویوو و هه‌رسێ وڵات خۆیان به خاوه‌نی داده‌نێن.
کاربه‌ده‌سـتانی ژاپـۆن ده‌ڵێن له پاش یه‌ک کاژمێر به‌له‌ماکانی تایوان ناوچه‌که‌یان جێـهێشتووه.
ژاپـۆن به فه‌رمی له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره ناڕه‌زایی خۆی گه‌یانده تایوان.