یه‌کێتی ئه‌وروپا له نوێترین ڕاپۆرتیدا سه‌باره‌ت به ستراتیژیه‌تی فراوان بوونی باس له گرنگی تورکیا ده‌کات وه‌ک وڵاتێکی سه‌ره‌کی بۆ ئاسایش و بۆ گه‌شه‌کردنی یه‌کێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ش له به‌ره‌وپێشنه‌چونی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ ده‌گرێت له تورکیادا.
یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئانکه‌ره هیچ به‌ره‌وپێشچونێکی نه‌بووه له‌و پره‌نسیپه سیاسیانه‌ی پێویستن بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا و به‌تایبه‌تیش له دۆسێی مافه بنچینه‌ییه‌کاندا.
بڕیاره له مانگی 10دا ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بڵاوبکرێته‌وه که له به‌شێکیدا باس له کێشه‌ی کورد ده‌کات له تورکیادا و وه‌ک راپۆرته‌کانی ساڵانی پێشوتریشی ئه‌مجاره‌یش پارتی کرێکارانی کوردستان، که پارتیه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوه له تورکیادا به تێرۆریست ده‌ناسێنێت و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له چه‌ند مانگی ڕابردوودا په‌که‌که هێرش و ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆی زیادکردووه.
یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت هێشتاش کێشه‌ی کورد سه‌ختی سه‌ره‌کیه له دیموکراسی تورکیادا و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له پێویستی بۆ چاره‌سه‌رکردنی سیاسیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
هێمن میرانی، شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت ئانکه‌ره به گرنگییه‌وه له‌م ڕاپۆرتانه ده‌ڕوانێت چونکه هێشتاش بوونی تورکیا به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا به کار و ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی ده‌زانێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز میرانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌توانێت به فه‌رمیانه و نافه‌رمیانه‌ش فشار بخاته سه‌ر تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: