ئه‌و فلیمه‌ی له ئه‌مریکا به‌رهه‌م هێنراوه به دواشیدا ئه‌و وێنه کاریکاتێریانه‌ی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان که له گۆڤارێکی فه‌ڕه‌نسیدا بڵاو کرانه‌وه کاردانه‌وه‌ی توندوتیژ ئامێزی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هه‌ر ته‌نها ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ نمونه له ئیسلام ئاباد پایته‌ختی پاکستان به‌لانی که‌م 13 که‌س کوژراون له ئاکامی پێکدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که.
پێشتریش له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی فلیمه‌که‌دا خۆپیشانده‌ران له شاری به‌نغازی لیبیا، په‌لاماری کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا ده‌ده‌ن و له‌وێش بالیۆزی ئه‌مریکا بۆ لیبیا و 3 دیپلۆماتی باڵیۆزخانه‌که‌ش ده‌کوژن.
دروشمی هاوبه‌شی خۆپیشانده‌رانی جیهانی ئیسلامی، دژه ئه‌مریکا و به‌هاکانی ڕۆژئاوایه.
خۆپیشانده‌ران ئاڵای ئه‌مریکا ده‌سوتێنن و هه‌روها وێنه‌کانی سه‌رۆک ئۆباماش.
یه‌کێک له پرسیاره‌کان ئه‌وه‌یه، که ئه‌مریکا وه‌ک حکومه‌ت ئاگاداری ئاماده‌کردنی ئه‌و فلیمه و بڵاوکردنه‌وه‌شی نه‌بووبێت، وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه ئه‌و هه‌موو هێرشه بۆ ده‌کرێته سه‌ری ؟
ئایا هه‌ڵکردنی ئاڵا ڕه‌شه‌کانی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده له‌سه‌ر سه‌ربانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له قاهیره و هه‌ڵواسینی وێنه‌کانی ئوسامه بن لادن به دیواره‌کانیه‌وه چ په‌یامێکه بۆ رۆژئاوا؟
جیهانی ئیسلامی هه‌ژاوه به‌هۆی ئه‌و فلیمه‌وه که موسڵمان و کریسچیان و جوله‌که‌ش به شتێکی زۆر بێ مانا و دوور له به‌ها مرۆییه‌کان باسی ده‌که‌ن، به‌ڵام کاردانه‌وه‌کان وایانکردووه له نێوه‌نده جیاجیاکاندا باس له ئه‌گه‌ری کاره‌ساتاوی بکرێت.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی تر که ده‌بێت بکرێت ئه‌وه‌یه بۆ له‌م کاته‌دا ئه‌و فلیمه بڵاوده‌کرێته‌وه؟ کێ لێی سودمه‌ند ده‌بێت و به به‌رژه‌وه‌ندی کێ و چ لایه‌نێکدا ده‌شکێته‌وه؟
ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌یه به گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنی هزری ئیسلامی سیاسیی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ک به‌ره‌نجامێک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی؟
پرسیاری هه‌ره سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه ئایا به به‌ر‌هه‌مهێنانی فلیمێکی له‌و بابه‌ته یان به ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی کاریکاتێری ته‌واوی به‌ها ڕۆژئاواییه‌کان ده‌خرێته ناو پرس و گومانێکی قوڵه‌وه یان کاردانه‌وه‌کانن پێمان ده‌ڵێن جیهانی ئیسلامی هێلێکی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر دیموکراسیدا دێنێت؟
به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنه.
میوانه‌کانی به‌رنامه:
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی
به‌ختیار که‌ریم، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندایه: