کاربه‌ده‌سـتێکی عێراق ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی ڕێـگه به فڕۆکه‌یه‌کی کۆریا باکور نادات ڕۆژی شه‌ممه به ئاسـمانی وڵاته‌که‌یدا به‌ره‌و سوریا بڕوات، چونکه گومان ده‌کرێت چه‌ک بۆ ئه‌و وڵاته به‌رێت.
عه‌لی موسه‌ویی ڕاوێژکاری میدیای نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی بڕیاربووه فڕۆکه‌که له کۆریای باکوره‌وه بۆ سوریا بیگرێته‌به‌ر گومانی دروسـتکردووه.
موسه‌ویی گوتوشیه‌تی هه‌روه‌ها عێراق ئێرانی ئاگادارکردووه له‌وه‌ی شیانی هه‌یه هه‌ر کاتێـک به‌ڵگه‌ی به‌رده‌ست بکه‌وێت فڕۆکه‌کانی بـپشـکنێت.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی عێراق پاش ئه‌وه دێن که چه‌ندین جار تاوانبارکرا‌وه به‌وه‌ی ڕێـگه‌ی به ئێران داوه ئاسـمانی وڵاته‌که‌ی به‌کاربهێنێت بۆ گواسـتنه‌وه‌ی کۆمه‌کی سه‌ربازی بۆ سوریا.
سیناتۆر جۆن کێری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌گه‌ر بێت و عێراق ڕێگه له‌و گه‌شـته ئاسـمانیـیانه نه‌گرێت، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا پـیاداچوونه‌وه به یارمه‌تیـیه‌کانی خۆی بۆ به‌غدا بکات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا دوێنێ پـێـنجشه‌ممه ڤیکتۆریا نۆلاند گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌م پـێشـنیاره‌ی سیناتۆر جۆن کێریدا نیـیه، چونکه به‌شێـکی ئه‌و یارمه‌تیـیانه‌ی پـێشـکه‌ش به عێراق ده‌کرێن له بواری ئاسایشـین.