له‌وه‌تای ناوه‌ڕاستی ساڵی 2010 ه‌وه له کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر له 300 که‌سی کریسچیان ده‌ستگیر کراون.
لیکۆڵهرهوهکانی ده‌سته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ که سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه گوتوویه‌تی کڵێسا‌کان له ئێران له ژینگه‌یه‌کی ترس و دڵه‌ڕاوکیدا ئه‌رکی ئاینی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و هه‌رچ که‌سێکیش ئاینی خۆی له ئیسلامه‌وه بگۆڕێت بۆ کریسچیان ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردن ده‌بنه‌وه.
ئه‌م لێکۆڵه‌ره‌وه تایبه‌تانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئێران به خۆشحاڵیه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا پێشوازییان له ئازادکردنی قه‌شه یوسف نه‌درخانی کرد که سزای مردنی له‌سه‌ر بوو وه 3 ساڵ له زینداندا مابووه‌وه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕان له ئایین و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی کریسچیانهتی، به‌ڵام نیگه‌رانیه‌کی زۆریان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی ئه‌وانی تر که هێشتا هه‌ر له زیندانن.
له ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شدا لێکۆڵه‌ره‌وه سه‌ربه‌خۆکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووه ژینگه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌سه‌ر کارکردنی کڵێسا‌کان هێوربکه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د شاهید، لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه له ئێران له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و دیمانانه‌ی کردوونی و هه‌روه‌هاش ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌کانی چالاکوانان وه‌های مه‌زه‌نده کردووه زیاتر له 300 کریسچیانی ئێرانی له‌وه‌تای مانگی شه‌شی سالی 2010 وه ڕهشبگیرکراون.