ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیـکۆپـته‌ری له‌شـکری سوریا له ناوچه‌ی دومای نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت که‌وتووه‌ته خوارێ.
سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێن هه‌لیکۆپـته‌ره‌که به ته‌قه‌ی ئه‌وان که‌وتووه، به‌ڵام ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که خۆی به کلکی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵـگردا کێشـاوه و به‌هۆیه‌وه که‌وتووه.
وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی سوریا ده‌ڵێت فڕۆکه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌که هی هێڵی ئاسمانی سوریایه و200 سه‌رنشینی تێدا بووه و به سه‌لامه‌تی له فڕۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شقدا نیشـتووه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌پـێی ماڵپه‌ڕی فڕۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شق له کاتی ڕووداوه‌که ته‌نها دوو فڕۆکه له لیستی ڕۆیشتن و هاتنی فڕۆکه‌خانه‌که بوون، که یه‌کێـکیان هی هێڵی ئاسمانی کوه‌یت بووه و ئه‌وی دیکه‌یان هی هێڵی ئاسمانی عه‌ره‌بیـیه.