خوێندکارانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له تاران خۆپیشاندانیان کردووه وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه کاریکاتێریانه‌ی سوکایه‌تی به موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌کات له گۆڤارێکی فه‌ڕه‌نسیدا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت خۆپیشانده‌ران دروشمی مردن بۆ فه‌ڕه‌نسا و مردن بۆ ئه‌مریکایان گوتۆته‌وه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فارس ده‌ڵێت قوتابیانی ئێرانی له دروشمه‌کانیاندا هانی گه‌لی فه‌ڕه‌نسایان داوه تا داوا له حکومه‌تی وڵاته‌که بکات ڕێز له پیرۆزییه‌کان و مرۆڤایه‌تی بگرێت.
گه‌واهده‌رێک به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی گوتووه ژماره‌ی به‌شداربووانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه نزیکه‌ی 100 که‌س بوون و هێزه‌کانی ئاسایش له تاران ته‌واو کۆنترۆڵی ڕه‌وشه‌که‌یان کردبوو.
گۆڤاری ته‌نزئامێزی (شارلی هیبدو) ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی کاریکاتێری موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری موسڵمانانی بڵاوکردۆته‌وه و وه‌ک گۆڤاره‌که ده‌ڵێت هه‌وڵێک بووه بۆ گاڵته‌پێکردنی ئه‌و توڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌ی له ئاکامی بڵاوبوونه‌وه‌ی فلیمێک که له ئه‌مریکا به‌رهه‌م هێنراوه و سوکایه‌تی به ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌کات.
بۆ زۆرێک له موسڵمانان، وێنه کێشانی پێغه‌مبه‌ر وه‌ک کوفرکردن لێی ده‌ڕوانن.